سەرەکی کولتور لاپەڕەی توێژەران ڕێبین سیامند شێروانی

Alternate Text

هەواڵنامەی مانگانە

بەشداری بکە لە لیستی ئیمەیڵەکانمان بۆ وەرگرتنی نوێکردنەوە ئاساییەکان لەسەر

"ئەو وردەکاریانەی کە دەیدەیت تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی سیاسەتی پاراستنی داتای ئێمە دەپارێزرێت و لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەشی ناکرێت"

ڕێبین سیامند شێروانی

دەرچووی بەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان

ڕێبین سیامند شێروانی، دەرچووی  فاکەڵتی یاسا، بەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە لە زانکۆی سۆران، لە ئێستادا قووتابی ماستەرە لە سیاسەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان لە هەمان زانکۆ.

وەک قووتابیەکی زانکۆی سۆران بەژداربووە لە پڕۆگرامی ئاڵووگۆڕی قووتابیان لە نێوان زانکۆی سۆران و گرۆنۆبڵ ساینس-پۆی فەرەنسی کە تیایدا قووتابیان بەشێکی خوێندنەکەیان لە زانکۆی ساینس-پۆ ی فەرەنسی دەخوێنن کە تیایدا قووتابیان لە ئەزموونێکی پەروەردەیی و کولتووری جیاوازدا درێژە بە خوێندنیان دەدەن.

ئەم پڕۆگرامی ئاڵوگۆرە  لە ساڵی ٢٠١٩ ەوە لە ژێر ڕؤشنایی و ئاسانکاری  نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا ئاسانکاری بۆ کراوە بە مەبەستی زیاتر بەرەوپێش بردنی پڕۆسەی خوێندنی باڵایە. لەم پرۆگرامەدا قووتابیان نەک تەنها ئاشنای  زمان و کولتووری فەڕەنسی دەبن، بەڵکو زیاتر دەرفەتی ئەوەیان دەبێت کە بە قووڵی بچنە ناو کۆمەڵگای فەڕەنسیی و زیاتر لێیەوە فێرببن. ئەم تێکەڵبوونە فرە کولتوورییە ڕێگە بە بەژداربووان دەدات کە شێوازێکی نوێی فێربوون ئەزموون بکەن بە بەشداریکردن لەگەڵ خەڵکی فەڕەنسا و تێگەیشتن لە کلتووریان. 

سەرەڕای ئەمانەش، دەرفەت دەدات بە بەژداربووان کە سەردانی شوێنە مێژوویە بەناوبانگەکانی  وەک مۆزەخانەکان و شوێنە دێرینەکانی ئەو وڵاتە بکەن. هەروەها، لە لایەنی ئەکادیمییەوە بەژداربووان تێگەیشتنیان دەربارەی دامەزراوە فەڕەنسییەکان، سیستەمی سیاسی لە فەرەنسا و چەمکی فرەکەلتووریزم لە وڵاتەکەدا بۆ ڕوون دەبێتەوە . ئەمە دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ بەدەستهێنانی  تێڕوانینی نوێ و تێگەیشتن لە پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی کۆماری  فەرەنسا.

دەرفەتی لەم جۆرە هاریکاری قووتابیانی زانستە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەتی دەکات کە ئەزموونێکی سوودبەخش و پڕ زانیاری و ئاڵوگۆڕ بێننەوە لەگەڵ خۆیان بۆ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان. لە ڕێگەی ئەم جۆرە ئەزموونانەوە دەتوانرێت ووڵات و نیشتیمان بەرەو پێشببرێت و  کۆمەڵگەیەکی ڕۆشنبیری پێشکەوتوو بوونیادبنرێت. 

ڕێبین سیامند شێروانی، لە میانی خوێندنەکەی لە فەڕەنسا دا توانیوویەتی ئەزموونێکی دەوڵەمەند بەدەست بهێنێت و بە سەرکەوتووی ماوەی خوێندنەکەی تەواو بکات و بەشداری سیمینار و چالاکییەکان ببێت لە زانکۆی سیانس پۆی گرۆنۆبڵ، ئاڵوگۆڕی بەردەوامی لەگەڵ پسپۆران و مامۆستایان و خوێندکارانی پەیوەندییەنێودەوڵەتییەکانی زانکۆی گرۆنۆبڵ هەبووە کە هەژموونێکی گەورەی کردووە بەسەر چۆنێتی هزرمەندی خۆی و هاریکاری لە شیکاری پرسە ئەمڕۆییەکاندا، ئەم خاڵە هۆکار بووە بۆ بەردەوامبوونی لە خوێندنی ماستەر و لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی زیاتر لە بواری سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا. 

سی ڤی ڕێبین سیامند شێروانی

 



© سەرجەمی مافەکان پارێزراوە - نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەفەرەنسا - 2022' سایتی ئاگاداری یاسایی لەلایەن گروپی ئاڤێستاوە دروستکراوە